لەبارەی خانەنشینانەوە داوایەک لە حکومەتی هەرێم دەکرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی خانەنشینانەوە داوایەک لە حکومەتی هەرێم دەکات.

سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، “بەپێی مادەی 34 بڕگەی دووەم لە یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق ژمارە 14ی ساڵی 2014ی هەموارکراو، ئەو فەرمانبەرانەی کە لەدایکبوونیان یەکی تەمموزە لە دەسەڵاتی وەزیر یان لایەنی نەبەسراو بە وەزارەت یان پارێزگارە هەڵاوێردن (استثناء) بکات بۆ هەمواری لەدایکبوون لە یەکی تەمموز بۆ 31ی کانوونی یەکەم، واتە خانەنشینبوونەکەی بکرێت بەو بەروارە”.

ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت، “ئەمە لە عێراق جێبەجێدەکرێت پێویستە هەرێمیش هەمان ماددە لە یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق جێبەجێبکات”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێکارەکانی ئەنجامدانی بایۆمەتریی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەکەنەوە

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، سبەینێ رێکارەکانی ئەنجامدانی بایۆمەتریی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەکەنەوە. عەلی رەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست…
Total
0
Share