عێراق بە بەهای 16 تریلیۆن دۆلار سامانی سروشتی تێدایە

راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، عێراق لە ریزبەندی یەکەمی وڵاتانی جیهاندایە بۆ زۆرترین سامانی سروشتی لە هەر کیلۆمەتر چوارگۆشەیەکدا و نۆیەمینی سەر ئاستی جیهانە بۆ دەوڵەمەندترین وڵات.

مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاریی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دارایی رایگەیاند، عێراق لە ریزبەندیی نۆیەمی دەوڵەمەندترین وڵاتەکانی جیهاندایە بەهۆی هەبوونی کانزای بەنرخ و سەرچاوەی سروشتی گرانبەها کە بەهای سەرجەمیان 16 تریلیۆن دۆلاری ئەمریکی تێدەپەڕێنێت.

ئەوەشی خستەڕوو، بەشێک لەو کانزا سروشتییە گرنگانەی لە عێراقدا بوونیان هەیە بریتین لە، تۆریۆم، یۆرانیۆم، فۆسفات، کوارتز و چەندین سەرچاوەی دیکە، کە پێویستە لە داهاتوودا سوودیان لێوەربگیرێت.

دەشڵێت، “عێراق لە ریزبەندی یەکەمی جیهاندایە بۆ هەبوونی زۆرترین سامانی سروشتی لە هەر کیلۆمەتر چوارگۆشەیەکدا، بەتایبەت لە ناوچەی حەوزی میزۆپۆتامیا کە چەندین جۆری جیاواز سەرچاوەی سامانی سروشتی تیایە”.

هاوکات، بەپێی سەرچاوە ئابورییەکان، عێراق بێجگە لە نەوت و غازی سروشتی، بە زیاتر لە 20 جۆری جیاواز لە دەرامەتی سروشتیی و کانزای دەگمەن و گرنگ دەوڵەمەندە کە بەشێکی زۆریان دەکەونە ناوچەی ناوەراستی وڵاتەکەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share