نرخی نەوتی خاو بەرزبووەوە

نرخی نەوتی خاوی برێنت و نەوتی تێکساس بەرزبوونەوە.

بەپێی نوێترین زانیاریی بازاڕی جیهانی نرخی نەوت، نرخی نەوتی خاوی برێنت و نەوتی تێکساس بەرزبوونەوە.

بازاڕەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتووەتە 67 دۆلار و 97 سەنت. هاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساس، گەیشتووەتە 64 دۆلار و 68 سەنت بۆ یەک بەرمیل.

هاوکات، بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو، بەهای یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی 3.2% و بەهای یەک بەرمیل نەوتی تێکساس بە رێژەی 3.5% بەرزبوونەتەوە.

بەپێی بۆچوونی پسپۆڕانی ئابوری، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەم ساتەدا، چەند هۆکارێکی هەیە، لەوانە: کۆبوونەوەی نێوان ئەمریکا و ئێران و هەوڵەکانیان بۆ ئەنجامدانی رێککەوتن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک: لەمەودوا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عێراقدا دابەشدەکرێت

سەرچاوەیەک ئاشکرایدەکات، تاوەکو پێنج مانگی دیکەش مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کێشەی نابێت. سەرچاوەیەک لە بەغداد ئاشکرایکرد، لەمەودوا مووچەی…
زیاتر ببینە

وڵاتانی ئەندام لە ئۆپێك پڵەس لەسەر كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمێنانی نەوت رێككەوتن

وڵاتانی ئەندام لە رێكخراوی ئۆپێك پڵەس لەسەر كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمێنانی نەوت رێككەوتن. هاوپەیمانیی ئۆپێك پڵەس راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە جەختیكردەوە…
Total
0
Share