دووەم حاڵەتى گیانلەدەستدان بە تاى خوێنبەربوون لە کەرکوک تۆمارکرا کە کارمەندێکى نەخۆشخانەى گشتیی شارەکەیە.
پەیامنێرى تۆڕى میدیایى ئێستا پێیڕاگەیاندین، بەرەبەیانى ئەمڕۆ کارمەندێکی نەخۆشخانەی گشتیی کەرکوک بەناوی “یادگار نوری” دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون گیانیلەدەستدا.
ئەوەش بە دووەم حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی تای خوێنبەربوون لە کەرکوک دادەنرێت.
پەیامنێرمان روونیشیکردەوە، یادگار نورى ماوەی چەند رۆژێکە لەژێر چاودێریی چڕی تەندروستیدایە، خەڵکی گوندی خدر شیرین-ى سەر بە ناحیەی شوانە.