سوپای ئەمریكا سێ بنكەی سەربازی لە دێرزور چۆڵكرد

سوپای ئەمریكا سێ بنكەی سەربازیی لە دێرەزور چۆڵكرد و بەرەو ناوچەی شەدادی حەسەكە كشایەوە.

روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەستیكردووە بە گواستنەوەی كەلوپەلە سەربازی و لۆجستییەكنی لە كێڵگە نەوتییەكانی عومەر و كۆنیكۆوە بەرەو قەزای شەدادی لە باشووری حەسەكە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، بەشێك لە هێزەكان لەو دوو بنكەیە دەمێننەوە تاوەكو دواتر فەرمانی كشانەوەی تەواوەتییان بۆ دێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share