د. كەریم شكور: بافڵ جەلال تاڵەبانی دەیەوێت حكومەت پێكبهێنرێت تاوەكو دۆخی خەڵك باش بكرێت

د. كەریم شكور، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پێویستە وەك كورد یەكدەنگ و یەكهەڵوێست بین و ناوچەكە بە گۆڕانكاریدا تێدەپەڕێت و پێكهێنانی حكومەت گرنگە و حكومەتێك پێكبهێندرێت كە حكومەتی خەڵك بێت.

وتیشی، “هەر كاتێك حكومەتێك پێكهێندرابێت و یەكدەنگ و یەكگرتوو بووبێتن لە بەغداد رەنگدانەوەی هەبووە و دۆخی ئەمنی سەقامگیربووە و دۆخی خەڵكيش باشتربووە”.

راشیگەیاند، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەیەوێت حكومەت پێكبهێنرێت تاوەكو دۆخی خەڵك باش بكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share