رزگار حاجی حەمە: هەوڵەكانی یەكێتی بۆ ئەوەیە كە كورد لە بەغدا و هەرێم یەكگرتوو بێت

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی رایدەگەیەنێت، هەوڵەكانی یەكێتی بۆ ئەوەیە حكومەتێك پێكبهێندرێت خزمەتی هەموو كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بكات.

رزگار حاجی حەمە، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، چەند مانگێكە گفتوگۆ لەسەر شێوازی حكومڕانی لە هەرێمی كوردستان دەكرێت ئامانجی یەكێتی پێكهێنانی حكومەتێكی خزمەتگوزارە.

وتیشی، “هەوڵەكانی یەكێتی بۆ ئەوەیە كە كورد لە هەرێم و بەغدا یەكگرتوو بێت و حكومەتێك پێكبهێندرێت كە خزمەتی خەڵك بكات و مافەكانیان زامن بكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەکی ئاگادار: رەنگە ئەمڕۆ بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگەکانی 11 و 12 بدرێت

بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا، رەنگە بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگەکانی 11 و 12ـش بدرێت. سەرچاوەیەکی…
Total
0
Share