بە بەهای 400 ملیۆن دینار پڕۆژەیەکی کارەبا لە سەیدسادق جێبەجێدەکرێت

کارەبای سلێمانی پڕۆژەیەکی کارەبا لە سەیدسادق بە بەهای 400 ملیۆن دینار جێبەجێدەکات.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، لەسەر بودجەی 8%ـی داهاتی کارەبای سلێمانی و بە نزیکەی 400 ملیۆن دینار پڕۆژەیەکی کارەبا لە سنووری قەزای سەیدسادق جێبەجێدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشدا، پڕۆژەکە بە دوو بەشی جیاواز پێکدێت کە بریتیین لەمانە، یەکەم: دەرکردنی فیدەری 20ی بەردەوام بۆ سەرچاوی ئاوی حەسار و نەخۆشخانەی حەسار.

دووەم: گۆڕینی گڵۆپەکانی تۆڕی رووناکی قەزاکە لە سۆدیۆمەوە بۆ جۆری لید.

ئەوەشی خستەڕوو، بڕیارە ماوەی دیاریکراو بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە، 190 رۆژ بخایەنێت و دوای ئەو ماوەیە پڕۆژەکە جێبەجێکرابێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی دهۆک بۆ خێزانی سەباح ئەترۆشی: لای ئێمە چایەک دەخواتەوە و مەیگەیەننە میدیا

ڕۆژنامەنووس سەباح ئەترۆشی، لە دهۆک دەستگیرکرا. دوای ئەوەی ڕۆژنامەنووس، سەباح ئەترۆشی، داوای لە هاوڵاتییان کردبوو گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی دژی…
Total
0
Share