نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوتی خاوی برێنت و نەوتی تێکساس بەرزبوونەوە.

بەپێی نوێترین زانیاریی بازاڕی جیهانی نرخی نەوت، نرخی نەوتی خاوی برێنت و نەوتی تێکساس بەرزبوونەوە.

بازاڕەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتووەتە 66 دۆلار و 45 سەنت. هاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساس، گەیشتووەتە 63 دۆلار و 17 سەنت بۆ یەک بەرمیل.

بەپێی بۆچوونی پسپۆڕانی ئابوری، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەم ساتەدا، چەند هۆکارێکی هەیە، لەوانە: کۆبوونەوەی نێوان ئەمریکا و ئێران و هەوڵەکانیان بۆ ئەنجامدانی رێککەوتن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share