پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێم لە دیدارێكیدا رایگەیاند، بەپێی دەستوور كەس بۆی نییە دەستكاریی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بكات و ئەوەی كراوە زووڵمە.
وتیشی، ” دەمانەوێت كێشەی مووچە و سەرجەم كێشەكانی دیكە بەیەكجاریی چارەسەربكرێن و هەرێمی كوردستان هەمیشە بەدوای چارەسەرەوەیە”.
راشیگەیاند، “تیمی تەكنیكیی وەزارەتی دارایی هەرێم كاریان كردووە كە لیستی مووچەی مانگی چوار تەواوبكرێت و خۆشیان بچنە بەغداد و چاوەڕواندەكرێت لە كۆتایی هەفتەی داهاتوو پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگی چوار بنێردرێت”.