بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، هیواخوازن ئێزدییەکان بە سەربەرزییەوە بگەڕێنەوە ماڵ و حاڵی خۆیان.
بەبۆنەی سەری ساڵی ئێزدییەکان بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، بەبۆنەی جەژنی سەری ساڵی نوێی ئێزدییەکان پیرۆزبایی گەرم لە خوشک و برایانی ئێزدی دەکەم و هیوادارم هەمیشە لە خۆشی و شادیدا بن.
هەر لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەکرد، هیوادەخوازین ئێزدییەکان بە سەربەرزییەوە بگەڕێنەوە ماڵ و حاڵی خۆیان و بە کەسوکارە رفێنراوهكانیان شادببنەوە تاوەکو کەمێک لە ئازاری چەند ساڵەیان کەمببێتەوە.