وتەبێژی قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، “سبەینێ یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە”.
سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم، رایگەیاند، “سبەینێ پێنجشەممە جارێکی دیکە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کۆدەبنەوە”.
وتیشی، “کۆبوونەوەکەی دوێنێ لەبارەی دابەشکردنی پۆستەکانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم بەڕێوەچوو، کۆبوونەوەکەی سبەینێش درێژەپێدەری ئەوەی دوێنێ دەبێت”.
سەمیر هەورامی، ئەوەشی وت، “کۆبوونەوەکەی سبەینێ لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت، هیوادارین ئەو دوو لایەنە بگەنە رێککەوتن بۆئەوەی هێڵە گشتییەکانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم تەواوببن”.