قوباد تاڵەبانی: ئێزدییەکان بەشێکی گرنگ و دانەبڕاوی گەلی کوردستانن

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، “ئێزدییەکان بەشێکی گرنگ و دانەبڕاوی گەلی کوردستانن”.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، “بەبۆنەی چارشەمباسۆر (سەری ساڵی ئێزدیی) گەرمترین پیرۆزبایی لە خوشک و برایانی ئێزدیی دەکەم و هیوای رۆژانێکی جەژنی پڕ لە خۆشی و ئارامییان بۆ دەخوازم”.

دەشڵێت، “ئێزدییەکان بەشێکی گرنگ و دانەبڕاوی گەلی کوردستانن، هەر بۆیە ئەرکی حکومەتی هەرێم و هەموو هێز و لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان و نوێنەرانی کوردە لە بەغداد بە هاوبەشی کاربکەن بۆ ئاوەدانکردنەوەی شنگال و ناوچە ئێزدییەکانی دیکە و دابینکردنی ژیانێکی ئارام و ئاسوودە بۆ خوشک و برایانی ئێزدیی”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی چەمچەماڵ: غاز بۆ سەرجەم گەڕەکەکان دابیندەکرێت

قائیمقامیەتی چەمچەماڵ، ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممە، غاز  بۆ سەرجەم گەڕەکەکان دابیندەکرێت. قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ، ڕایگەیاند، ئاگاداری دانیشتووانی گەڕەکەکانی ناوەندی…
Total
0
Share