د. نەرمین مەعروف: هیچ گرفتێک لەبەردەم مووچەی ئەم مانگە و مانگەکانی داهاتوودا نییە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “هیچ گرفتێک لەبەردەم مووچەی ئەم مانگە و مانگەکانی داهاتوودا نییە”.

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “لە رابردوودا بەشێکی زۆری گرفتە سیاییەکان چارەسەرکراون و ئێستا هیچ گرفتێک لەبەردەم مووچەی ئەم مانگە و مانگەکانی داهاتووی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمدا نییە”.

باسی لەوەشکرد، “بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق، دەبێت مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم هاوشێوەی عێراق تەوتین بکرێت، هەروەها  پێویستە حکومەتی عێراق پارەی پێویستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت، بەڵام دەبێت داتای لیستی مووچە کە هەرێم بۆ بەغدادی دەنێرێت راست و دروست بێت”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: تاوانبارێك کە پێشتر سزادراوە ده‌ستگیركرا

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تاوانبارێک رادەگەیەنێت کە پیشتر سزای شەش ساڵ زیندانیکردنی بۆدەرکراوە. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share