سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، “شانازی بە دەستکەوتەکانی سلێمانییەوە دەکەین”.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە نۆیەمین دیداری سلێمانی رایگەیاند، “سلێمانی چەندین دەستکەوتی گرنگی هەیە و ئێمە شانازی بەو دەستکەوتانەوە دەکەین”.
وتیشی، “دەستی گەنجەکانمان دەگرین، چونکە ئەوان چەکی وڵاتن بۆ پێشکەوتن، پێویستە هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی دەستکەوتی زیاتر بدەین لە سەرجەم بوارەکاندا”.
باسی لەوەشکرد،”لە رابردوودا سیاسەتێکی ئابوریی خراپ لە عێراق پەیڕەوکراوە، سەدان پرۆژەی تەواونەکراو بۆ ئەم حکومەتە ماونەتەوە”.