بەڕێوەبەری خانەنشینیی سلێمانی نوێترین زانیاری لەبارەی مامەڵەی خانەنشینە نوێیەکان ئاشکرادەکات.
ژیان سابیر، بەڕێوەبەری خانەنشینیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ئێستا دەتوانین رۆژانە نزیکەی 250 دۆسیەی خانەنشینی نوێ وەربگرین بۆ ئەوەی مامەڵەکانیان تەواوببێت”.
وتیشی، “350 خانەنشینی نوێ لە سنووری سلێمانی ناویان چووەتە لیستەوە بۆ ئەوەی مووچەیان بۆ خەرجبکرێت”.
لە هەرێمی کوردستان لەدایکبووانی سێ ساڵ پێکەوە خانەنشینکران، بەڵام بەشێکی زۆریان بەهۆی ئەوەی مامەڵەکانیان بە سستی بۆ راییدەکرێت تاوەکو ئێستا مووچەیان وەرنەگرتووە.