ئامانج رەحیم: پارێزگای هەڵەبجە لەسەر ئاستی جیهان دەبێتە خاوەن کۆدی نێودەوڵەتی

ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دانیشتنەکەی ئەمرۆ لەبارەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجەوە، یەکدەنگ و یەک هەڵویستی کوردی بۆ خستینەڕوو و هەڵەبجە پێی وتین هێشتیا دەرفەت هەیە کە فراکسیۆنە کوردستانییەکان پێکەوە کاربکەن و چونکە سەرجەمیان رۆڵیان لە پڕۆژە یاساکەدا هەبوو.

ئەوەشی خستەڕوو، پڕۆژەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە مێژوویەکی دوورو درێژی هەیە و چەندین ساڵە هەوڵ بۆ جێبەجێکردنی دەدرێت، وە لە ساڵی 2014 تاوەکو 2023 پڕۆژەی بەپاریزگابوونی هەڵەبجە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دوخرا و گفتوگۆی لەسەر نەکرا، بەڵام لە چەند ساڵی رابردوودا بابەتەکە کاری جدی لەسەرکرا.

دەشڵێت، “پارێزگای هەڵەبجە لەسەر ئاستی جیهان دەبێتە خاوەنی کۆدی نێودەوڵەتیی تایبەت بە خۆی”.

ئاماژەی بەوەشدا، کارەساتی ئەنفال کاریگەری بەرچاوی لە پڕۆسەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجەدا بینی، چونکە ئەو کارەساتەی بەسەر شارەکەدا هات، شایستەی ئەوەیە نەتەوەیەک پێی ببێت بە دەوڵەت، نەک تەنها شارێک پێێ ببێت بە پارێزگا.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share