رەیان كلدانی بەبۆنەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجەوە پیرۆزبایی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی دەكات

ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابلیون، دوای دەنگدان بۆ بە پارێزگابوونی هەڵەبجە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وەك 19يەمین، پارێزگای عێراق و دوای هەوڵە بەردەوامەكانی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان، پیرۆزبایی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكات.

لە پەیامەكەی رەیان كلدانی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابلیوندا هاتووە، “ئەم سەركەوتن و تێكۆشانە مێژووییە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو قوربانیدانەی كە هاوڵاتییانی هەڵەبجە داویانە، ئەم هەنگاوە گرنگە بۆ داننان بەو كارەسات و نەهامەتییانەی كە بەسەر شارەكەدا هاتووە”.

هەر لە پەیامەكەیدا هاتووە، بڕیاری بەپارێزگابوونی هەڵەبجە پیرۆزە لە هەموو هەڵەبجەییەكان، ئەمە دەستكەوتێكی مێژووییە، دەستخۆشی لە هەموو لایەك دەكەین كە هەوڵیانداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی دووپاتيكردەوە لەسەر ڕێبازی سەرۆك مام جەلال درێژە بە خەبات و تێكۆشان دەدات

ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بەسەرپەرشتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان ئەنجامدا. ئەمڕۆ…
Total
0
Share