قوباد تاڵەبانی: ئەمڕۆ رۆژێكی مێژووییە بۆ هەڵەبجە و هەڵەبجەییەكان

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران پەیامێكی بۆ بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بڵاوكردەوە و دەڵێت، ” پیرۆزە لە هەڵەبجە و پیرۆزە لە كوردستان، ئەمڕۆ رۆژێكی مێژووییە بۆ هەڵەبجە و هەڵەبجەییەكان لە ئەمڕۆكەوە قۆناغێكی نوێ لە مێژووی شارەكەیان دەنووسنەوە”.

باسی لەوەش كردووە، دوای زیاتر لە 10 ساڵ هەوڵی بەردەوامی حكومەتی هەرێم و لایەنە كوردستانییەكان بە هەموو فراكسیۆنەكانەوە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجەی پەسەندكرد و لێرەوە سوپاسی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران و هەموو ئەو پەرلەمانتارە بەڕێزانە دەكەم كە دەنگیان بە پڕۆژەیاساكە داوە. هەر لە پەیامەكەیدا هاتووە، هەروەها سوپاسی تایبەتی فراكسیۆنی یەكێتی و هەموو فراكسیۆن و لایەنە كوردستانییەكانی دیكە دەكەم كە لە هیچ هەوڵێك درێغییان نەكرد بۆ ئەنجام گەیاندنی ئەم داواكارییەی خەڵكی هەڵەبجەی ئازیز”.

لە كۆتایی پەیامەكەدا هاتووە، بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بۆ هەڵەبجەییەكان و دانیشتووانی ئەم پارێزگا نوێ و خنجیلانەیەی كوردستان و عێراق شیرینتر دەبێت ئەگەر بێتو لێرە بە دواوە هەموو لایەكمان پێكەوە كاربكەین بۆ خێراتركردنی پڕۆسەی گەشەپێدانی هەڵەبجە و پێویستە حكومەتی هەرێم و نوێنەرەكانمان لە بەغداد پێكەوە هەماهەنگ و هاوكاربن بۆ ئەوەی بودجەی پێویست بۆ سەرپێخستن و گەشەپێدانی ئەم پارێزگایە نوێیەمان دابین بكەین و لە دڵەوە پیرۆزبایی لە هەڵەبجەییەكان و هەموو خەڵكی كوردستان دەكەم و جارێكیتریش سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی ماندووبوون لە بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لەهەر 24 کاتژمێرێکدا زیاتر لە 80 چارەخواز شوشتنەوەی گورچیلەیان بۆ ئەنجامدەدرێت

تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “لەهەر 24 کاتژمێرێکدا زیاتر لە 80 چارەخواز شوشتنەوەی گورچیلەیان بۆ ئەنجامدەدرێت”. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی…
زیاتر ببینە

پەیامێك لە مەكتەبی سیاسیی یەكێتییەوە..سنوورەكانی دەسەڵاتی یەكێتی بووە بە پایتەختی ئازادی بۆ ڕۆژنامەنووسان

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی ڕایگەیاند، لە یادی سەدو بیست و چوارساڵەی ڕۆژنامەگەریی كوردییدا كە هاوكاتە لەگەڵ دەرچوونی یەكەم ڕۆژنامەی…
Total
0
Share