كۆسرەت رەسوڵ عەلی پەیامێك بڵاودەكاتەوە

كۆسرەت رەسوڵ عەلی، بەبۆنەی پەسەندكردنی یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجەوە پیرۆزبایی لە هەڵەبجەییەكان و كەسوكاری شەهیدان و كیمیاباران دەكات

دەقی پیرۆزباییەكە:

بەبۆنەی پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم هەڵەبجەییە تێكۆشەر و قارەمانەكان، كەسوكاری شەهیدان و كیمیابارانكراوانی هەڵەبجە دەكەم.

ئەمڕۆ كە 37 هەمین ساڵیادی كارەساتی ئەنفالە، فراكسیۆنە كوردستانییەكان بەیەكگرتوویی و یەكدەنگی توانیان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە پەسەندبكەن و مژدانە بدەنە هەڵەبجەییەكان، سوپاسی سەرجەم فراكسیۆنە كوردستانییەكان و سەرجەم هێزو لایەنە عێراقییەكان دەكەم كە پاڵپشت و پشتیوانبوون لە پەسندكردنی ئەم یاسایە.

دووبارە پیرۆزبایی خۆم لە خەڵكی تێكۆشەری پارێزگای هەڵەبجە دەكەم، بەهیوام بەهەمان رۆحییەتەوە، بەیەكگرتوویی و یەكگوتاریی خەبات بكەین بۆ گەیشتن بەئاواتە بەدی نەهاتووەكانمان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێچیرڤان بارزانی: له‌م کاته‌ سه‌خته‌دا بیرمان له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تی و گه‌لی ئێرانی دۆست و دراوسێدایه‌

سەرۆکی هەرێم رایدەگەیەنێت، له‌م کاته‌ سه‌خته‌دا بیرمان له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تی و گه‌لی ئێرانی دۆست و دراوسێدایه‌. لە بارەی ئەو…
Total
0
Share