لە دوو پارێزگای عێراق بەهۆی خۆڵبارینەوە باری نائاسایی راگەیەندرا

بەهۆی هاتنی شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارینەوە بۆ عێراق، لە هەردوو پارێزگای زیقار و نەجەف باری نائاسایی راگەیەندرا.

ئەمڕۆ دووشەممە، میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، بەهۆی هاتنی شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارینەوە بۆ عێراق هەردوو پارێزگای زیقار و نەجەف باری نائاساییان راگەیاند و سەرجەم تیمە تەندروستییەکانی دوو پارێزگاکە خرانە ئامادەباشییەوە.

ئاماژەیان بەوەشداوە، بەهۆی چڕی شەپۆلە خۆڵبارینەکەوە مەترسیی لەسەر تەندروستیی هاوڵاتییانی ئەو دوو پارێزگایە دروستبووە و سەدان هاوڵاتیی بارودۆخی تەندروستییان تێکچووە و رەوانەی نەخۆشخانەکان کراون.

ئەوەشیان خستەڕوو، هەریەکە لە مورتەزا ئیبراهیمی پارێزگاری زیقار، و یوسف گناوی پارێزگاری نەجەف، باری نا ئاساییان راگەیاندووە و سەرجەم نەخۆشخانە و ناوەندە تەندروستییەکانیان خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریکا زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلار غەرامەی کۆمپانیای ئێریکسۆن دەکات بەهۆی گەندەڵییەکانی لە عێراق

گەورە کۆمپانیای پەیوەندییەکانی سویدی ئێریکسۆن ڕایگەیاندووە، بۆ یەکلاییکردنەوەی دۆسیەیەکی گەندەڵی لە عێراق، بڕی 206.7 ملیۆن دۆلار غەرامە دەداتە…
Total
0
Share