بەرگریی شارستانیی سۆران: لیژنەیەک بۆ خەمڵاندنی زیانەکانی تەرزەبارینەکە پێکهێندرا

بەرگریی شارستانیی سۆران، رایگەیاند، “لیژنەیەک بۆ خەمڵاندنی زیانەکانی تەرزەبارینەکە پێکهێندرا”.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “لەسنووری قەزای چۆمان لیژنەیەک  بۆ خەمڵاندنی زیانەکانی تەرزەبارینەکەی رۆژانی رابردووی سنوورەکە پێکهێندرا”.

دەشڵێت، ” داوا لە زیانپێگەیشتووان دەکەین بۆ تۆمارکردن و هەڵسەنگاندنی زیانەکان سەردانی بنکەی بەرگریی شارستانیی چۆمان بکەن، کارتی نیشتمانی و ساڵانەی ئۆتۆمبێل لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکەنیان ئامادەبکەن بۆ دیاریکردن و زانینی قەبارەی زیانەکان و تۆمارکردنیان”.

بەرگریی شارستانیی سۆران دەڵێت، “رۆژی پێنجشەممە دواوادەی ناو تۆمارکردنە”.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەپیکور: حکومەتی عێراق قەرەبووی تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێم دەکاتەوە

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) رایدەگەیەنێت، حکومەتی عێراق قەرەبووی تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێم بۆ بەندەری جەیهان،…
Total
0
Share