بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە سنوری قەزای چەمچەماڵ، پرۆژەیەکی کارەبا بەبڕی زیاتر لە 108 ملیۆن دینار جێبەجێدەکرێت.
بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە و تێیدا هاتووە، له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییەکە و له‌سه‌ر بودجه‌ی داهاتی 8%ی كاره‌با و به سه‌رپه‌رشتیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای چه‌مچه‌ماڵ، به‌بڕی زیاتر له 108 ملیۆن دینار، پرۆژه‌یه‌كی كاره‌با لە چه‌مچه‌ماڵ جێبه‌جێده‌كرێت.
دەشڵێت، پرۆژه‌كه بریتییه له گه‌یاندنی كاره‌با بۆ گوندی به‌كر باجه‌لان، لە سنوری قەزای چەمچەماڵ، بە بودجەی 108 ملیۆن و چل هەزار دینار.
کارەبای سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، پرۆژەکە له‌لایه‌ن كۆمپانیای هه‌سونه جێبه‌جێده‌كرێت و بڕیاره لە ماوه‌ی (60) رۆژدا، كاره‌كانی ته‌واوبكرێت.