کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ لەسەر رێگەی نێوان ئەم دوو شارە دەکەونەکار

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی زاخۆ رایدەگەیەنێت، لەسەر رێگەی نێوان دهۆک-زاخۆ، هەروەها شەقامی سەرەکیی نێوان تونێلی گەلی بۆ چوارڕیانی سحێلا، کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ دەکەونەکار.

بەپێی ئاگادارییەکی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی زاخۆ کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە و تێیدا هاتووە، بەڕێوەبەرایەتییەکە هاوڵاتییان و شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە کە سبەی سێشەممە 15/4/2025، کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ لەسەر رێگەی سەرەکیی دهۆک-زاخۆ، هەروەها شەقامی سەرەکیی نێوان تونێلی گەلی لە زاخۆ بۆ چوارڕیانی سحێلا، دەکەونەکار.

داواش لە شۆفێران دەکات، پابەندی رێنماییەکانی هاتوچۆ بن لەپێناو سەلامەتیی خۆیان.

هاتوچۆی زاخۆ ئاماژە بەوەشدەکات، زۆرترین خێرایی بۆ ئۆتۆمبێلی تایبەت (100)کم لە کاتژمێرێکدا و بۆ بارهەڵگرەکانیش، (80)کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share