بەهای زێڕ دابەزی

بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی و بەراورد بە دوێنێ، بۆ هەر ئۆنسەیەک نزیکەی 12 دۆلار لە بەهاکەی دابەزی.

بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە سێ هەزار و 226 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، لەکاتێکدا دوێنێ یەکشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ سێ هەزار و 238 دۆلار بوو.

نرخی زێڕ بەراورد بە ساڵانی رابردوو بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و لەم ماوەیەی دواییشدا، هەندێکجار نرخەکەی بەرز و نزمی کردووە.

نرخی ئێستای زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان:

مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 به 582 هەزار دینار.

مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 به 678 هەزار دینار.

مسقاڵێک زێڕی عەیارە 22 به 711 هەزار دینار.

مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 به 776 هەزار دینار.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share