سەعدی ئەحمەد پیرە: زۆربەی كێشەكان لەگەڵ بەغداد چارەسەركراون

وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، زۆرینەی كێشەكانی هەرێم لەگەڵ بەغداد چارەسەركراون.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، لە كۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەشداربووە و باس لە پرسی هەڵبژاردنەكانی عێراق كراوە.

لەبارەی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد، وتەبێژی یەكێتی وتیشی، “زۆرینەی كێشەكانی هەرێم لەگەڵ بەغداد چارەسەركراون”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share