وتەبێژی ئەنجومەنی خزمەتی گشتیی فیدراڵی رایدەگەیەنێت، حکومەتی عێراق نزیکەی شەش هەزار کەس لە یەکەمی زانکۆکان و خاوەن بڕوانامە باڵاکان دادەمەزرێنێت.
سەعد لامی، وتەبێژی ئەنجومەنی خزمەتی گشتیی فیدراڵی رایگەیاند، پرۆسەی دامەزراندنی زیاتر لە پێنج هەزار و 900 داواکار لە یەکەمی زانکۆکان و هەڵگرانی بڕوانامە باڵاکان تەواوبووە و دۆسیەکانیان یەکلاییکراوەتەوە.
دەشڵێت، ئەو دەرچووانە لە هەژماری تایبەتی خۆیان پەیامیان پێدەگات و بەمنزیکانەش، فەرمانی وەزاری سەبارەت بە دامەزراندنەکانیان دەردەچێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، “دامەزراندنی داواکاران بەپێی پسپۆڕییە ئەکادیمییەکانیان و پێداویستیی دامەزراوەکان ئەنجامدراوە”.