ئێران: سعودیە و ئیمارات لە پێگەیەکدا نین بتوانن قسە لەسەر توانا موشەکییەکانی ئێران بکەن

دەسەڵاتدارانی ئێران، شەوی ڕابردوو شەممە 23ی کانونی دووەم، پەیامێکیان ئاڕاستەی هەریەکە لە سعودیە و ئیمارات کرد و ڕایانگەیاند کە ئەو دوو وڵاتە لەپێگەیەکدا نین بتوانن قسە لەسەر توانا موشەکییەکانی ئێران بکەن، ئێمە وەک واقیعێک مامەڵەیان لەگەڵدا دەکەین.

عەباس عەراقچی، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “سعودیە و ئیمارات جۆرەها چەکی جیاوازیان لە گەنجینەکانیان هەڵگرتووە، بۆیە ئەو دوو وڵاتە لە دۆخ و پێگەیەکدا نین بتوانن قسە لەسەر توانا سەربازیی، بەرگری و موشەکییەکانی کۆماری ئیسلامی بکەن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئێران، سعودییە و ئیمارات ڕاستییەکی ناوچەکەن دەبێت مامەڵە لەگەڵ یەکدا بکەین بەبێ ئەوەی هیچ لایەک لەسەر ئەوی دیکە بە دژ بنوسێت”.

وتیشی، “کێبڕکێی نێوان ئێران، سعودییە و ئیمارات لەسەر بنەمای دوژمنایەتی نییە و ئێمە هەموو ڕوبەڕوبوونەوەیەک ڕەتدەکەینەوە”.

ئەو بەرپرسە ئێرانییە دەڵێت، “سعودییە هەڵەی زۆری لە عێراق، لوبنان و سوریا کردووە، هەمووانی تووشی شۆک کرد بە هاوکاریکردنی سەدام حسێن و پاڵپشتیکردنی داعش، گەورەترین هەڵەی کرد بەرامبەر ئێران لە پاڵپشتیکردنی زۆر لایەنی دیکە دژی ئێران”.

جەختیشیکردەوە، هیچ چەکێکی ئەتۆمی لە بنکە بەرگرییەکانی ئێران بوونی نییە، تاوەکو ئێستاش دەرفەت لەبەردەم ئێران و ئەمریکا ماوە بۆ گەرانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی دوو تۆمەتباری ڕوداوی شەستییەكە ڕادەگەیەنێت

بابەتی دواتر

(وێنە و ڤیدیۆ) داستن پویرێری ئەمریکی ماکگریگۆری کوتا بەزەویدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share