دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: لەگەڵ پارتی باسی دابەشکردنی پۆستەکانمان نەکردووە

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ رایگەیاند، تا ئێستا یەکێتی و پارتی گفتوگۆیان لەبارەی دابەشکردنی پۆستەکان نەکردووە و چاوەڕێی کۆبوونەوەی داهاتوو دەکەن.

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، تا ئێستا لەگەڵ پارتی باسی دابەشکردنی پۆستەکانمان نەکردووە، رەنگە بۆ کۆبوونەوەی داهاتوو هەردوولامان پێشنیاری خۆمان لەوبارەیەوە پێشکەشبکەین.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە ئێمە و پارتی و هەموو ئەو لایەنانەی بەشداریی لە حکومەتی داهاتوودا دەکەن لەسەر دابەشکردنی ئەرکەکان رێکبکەوین.

سەبارەت بە هەڵبژاردنی عێراق رایگەیاند، پێمانباشە سەرجەم لایەنە کوردستانییەکان لەسەر دیدگایەکی هاوبەش رێکبکەون بۆ چارەنووسی هەرێم.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تیمێكی سەنديكای پارێزەرانی كوردستان ئەو پارێزەرە بەسەردەكەنەوە كە لە هەولێر ئەشكەنجە درا و سەری تاشرا.

تیمێكی سەنديكای پارێزەرانی كوردستان ئەو پارێزەرە بەسەردەكەنەوە كە لە هەولێر ئەشكەنجە درا و سەری تاشرا. سەندیكای پارێزەرانی كوردستان…
Total
0
Share