وەزارەتی پەروەردە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، “دەبێت رۆژی دووشەممە لە سەرجەم ناوەندە حکومی و ناحکومییەکانی خوێندن رێز لە قوربانییانی ئەنفال بگیردرێت”.

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڵاویکردەوە، “بەمەبەستی رێزنواندن و بەرزڕاگرتنی یادی قوربانیانی گەلی کوردستان لە پرۆسەی تاوانکاریی شاڵاوەکانی ئەنفال رۆژی دووشەممە 14 ی نیسان، لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی پێش دەستپێکی وانەی یەکەم مەراسیمی ساتێک وەستان و رێزنواندن بۆ گیانی شەهیدان و قوربانییانی پرۆسەی ئەنفال ئەنجامبدرێت”.

دەشڵێت، “کارگێڕیی ناوەندەکانی خوێندن باس لەو تاوانانە بۆ خوێندکاران بکەن کە بەرامبەر گەلەکەمان ئەنجامدراون”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستی: شەپۆلی چوارەمی كۆرۆنا و ئۆمیكرۆن بەهێز و خێرا ‏دەستیپێكردووە

وه‌زیری ته‌ندروستیی هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، سەرەتای شەپۆلی چوارەم، بەهێز و خێرا لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی ڤایرۆسی كۆرۆنا و زنجیرەی…
Total
0
Share