بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئەم دۆخە وادەخوازێت لەپێناو ئامانجە باڵاکاندا بڕیاری هاوبەش بدەین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح لە بەغداد کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا پێویستیی بەردەوامیی گفتوگۆی بونیادنەرانە لەنێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان جەختی لەسەر کرایەوە لەپێناو رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان و پاراستنی وڵات لە کێشمەکێش و ململانێ ناوچەییەکان.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا پەرۆشیی خۆیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغداد دەربڕی، بەشێوەیەک دەستوور بنەمابێت و مافی هەمووان پارێزراوبێت.

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لەسەر بەهێزکردنی گفتوگۆى نێوان لایەنە سیاسییەکان و پابەندبوون بە رێککەوتنەکان کرده‌وە و وتی: ئەم دۆخە وادەخوازێت لەپێناو ئامانجە باڵاکاندا بڕیاری هاوبەش بدەین.

بافڵ جەلال تاڵەبانی و هادی عامری باسیان لە دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد و وتیان، داواکاریی لایەنە سیاسییەکان ئەوەیە کە هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد بەڕێوەبچێت کە رەنگدانەوەی خواستی هاوڵاتییان بێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ قەرەبووكرنەوەی هاوڵاتییانی هەڵەبجە 85 واژووی پەرلەمانتاران كۆكراوەتەوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، 85 واژووی پەرلەمانتارانی فراكسیۆنە جیاوازەكانیان كۆكردووەتەوە بۆ قەرەبووكرنەوەی ماددی و مەعنەویی هاوڵاتییانی هەڵەبجە.…
Total
0
Share