حکومەتی عێراق بەفەرمی هەڵوێستی خۆی لەسەر سەپاندنی باجەکان لەلایەن ئەمریکاوە راگەیاند

باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق رایدەگەیەنێت، باجەکانی واشنتن هیچ کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر ئابوریی عێراق نابێت.

باسم عەوادی لە لێدوانێکدا رایگەیاند، “بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان، دەستدەکرێت بە پرۆژەی گەورە بۆ بەرهەمهێنانی وزە و گواستنەوەی کارەبا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “کەرتی تایبەتی عێراق، دەبێت هاوبەشێکی راستەقینە بێت لە پەیوەندییە ئابورییەکان لەگەڵ ئەمریکا”.

وتیشی، چاکسازییەکانی حکومەت، سەرنجی کۆمپانیا گەورەکانی ئەمریکای بۆ خۆی راکێشاوە و ئامانجیشمان گەیشتنە بە خۆبژێوی، لە بواری وزە، کشتوکاڵ و پیشەسازیدا.

وتەبێژی حکومەتی عێراق جەختیشی کردەوە، ئەو باجانەی بەمدواییە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەسەر بەشێک لە وڵاتاندا سەپێندراوە، هیچ کاریگەرییەکی لەسەر عێراق و ئابورییەکەی نابێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share