بەرگریی شارستانیی هەولێر: گەڕان بەدوای تەرمی ئاڤێستا بەردەوامە

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆش گەڕان بەدوای تەرمی ئاڤێستا یوسف لە زێی گەورە بەردەوامیی هەبوو.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، بەمەبەستی گەڕان بەدوای تەرمی (ئاڤێستا يوسف)، ئەمڕۆ تيمەکانی ژێرئاوی خەبات، بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ تيمەکانی بەرگریی شارستانیی سۆران، لە سنوری جوگرافيای بنکەی بەرگریی شارستانیی خەبات لە گەڕاندا بوون بۆ چاودێریکردنی زێی گەورە و دۆزينەوەی تەرمەکە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو تيمەکانی بەرگریی شارستانیی خەبات، لە حاڵەتی ئامادەباشیی تەواودابوون.

رۆژی شەممەی رابردوو، ئاڤێستا یوسف-ی تەمەن 27 ساڵان، لەگەڵ خێزانەکەی بەمەبەستی گەشت و سەیران لە شاری هەولێرەوە روویان لە رووباری تەنگاتوور، لە سنووری قەزای مێرگەسۆر کردبوو، لەکاتی وێنەگرتندا، برایەکی دەکەوێتە ناو ئاوی رووبارەکەوە و دوای رزگارکردنی براکەی، ئاوی رووبارەکە ئاڤێستا دەبات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی سلێمانی: چوار كەس بە تۆمەتی دزیكردن لە بەردەقارەمان دەستگیركران

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، چوار كەس بە تۆمەتی دزیكردن لە بەردەقارەمان دەستگیركران. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی…
Total
0
Share