بافڵ جەلال تاڵەبانی: کاردەکەین بۆ هێنانەدیی ژیانێکی باشتر بۆ خەڵک و بەهێزترکردنی هەرێمەکەمان

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە محەمەد فەرید سەعد زەهران، بیرمەند و سیاسەتمەدار و سەرۆکی حزبی سۆشیال دیموکراتی میسر کرد.

لە دیدارێکی دۆستانەدا دوایین گۆڕانکارییە سیاسی و پێشهاتەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەگەر و لێکەوتەکانی تاوتوێکران.

هەر لە دیدارەکەدا دووپات لە پەرەپێدانی پەیوەندییە لە مێژینەکانی نێوان گەلی کورد و میسر کرا بەشێوەیەک هاریکارییەکان فراوانبکرێن لە چوارچێوەی کاری هاوبەش و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان.

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی وێڕای ئەوەی بەگەرمی بەخێرهاتنی محەمەد فەرید سەعد زەهرانی کرد بۆ هەرێمی کوردستان و سلێمانی، هیوای خواست ئەمە هاندەرێکی باشتر بێت بۆ کارکردنی پێکەوەیی و زیندووکردنەوەی ئەو پەیوەندییانەی لە نێوان هەردوو گەلی دۆستدا هەیە کە بەردی بناغەکەی سەرۆک مام جەلال داینا و رایگەیاند، ئێمە لە یەکێتی بە هەمان سیاسەت و ستراتیژەوە درێژە بە کاری خۆمان دەدەین و لەگەڵ هەموو هاوبەشەکانمان کاردەکەین بۆ هێنانەدی ژیانێکی باشتر بۆ خەڵک و بەهێزترکردنی هەرێمەکەمان و پاراستنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرپرسێکى کورد چۆنیەتیی جێبەجێکردنى رێککەوتن لەگەڵ دیمەشق دەربارەى گەڕەکە کوردییەکانى حەلەب رووندەکاتەوە

پاش تێپەڕبوونى کەمتر لە مانگێک بەسەر رێککەوتنەکەى نێوان فەرماندەى هێزەکانى سوریاى دیموکرات و سەرۆکى کاتیى سوریا، دوێنێ هەردوو…
Total
0
Share