لەبارەی مامەڵەکردن بە دراوی فۆڕێکس و USDT بڕیاردرا

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ئابووری رایدەگەیەنێت، مامەڵەکردن بە هەموو جۆرەکانی دراوی ئەلیکترۆنی و کانزایی فۆڕێکس و USDT قەدەغەیە و کۆمپانیاکانیشیان مۆڵەتی رەسمییان نییە.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ئابووری کە سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی هەولێرە بڵاویکردەوە، مامەڵەکردن بە هەموو جۆرەکانی دراوی ئەلیکترۆنی و کانزایی فۆڕێکس و USDT قەدەغەیە و کۆمپانیاکانیشیان مۆڵەتی رەسمییان نییە و هیچ یاسا و رێنماییەکیش بۆ رێکخستنی ئەم چالاکییانە نییە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کۆمپانیایانەی لەژێر ناوی جیاواز خولی فێربوونی مامەڵەکردن بە دراوە ئەلیکترۆنییەکان دەکەنەوە یاسایی نین.

داوایشیکرد، هاوڵاتییان خۆیان بەدووربگرن بە مامەڵەکردن بەو جۆرە دراوانەوە، هاوکات کۆمپانیاکان لە سۆشیال میدیا ریکلام بۆ ئەو جۆرە مامەڵانە نەکەن بە پێچەوانەوە رووبەڕووی رێککاری یاسایی دەبنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share