عەلى حەمەساڵح رایدەگەیەنێت، بەهاى زەویى پرۆژەى پاڤیلۆن مووچەی 84 ساڵی هەموو پەرلەمانە.
عەلى حەمەساڵح، ئەندامى پەرلەمانى کوردستان لەبارەى ئەو گرژییەى ئەمڕۆ لەکاتى کۆنگرە رۆژنامەنووسیەکەیدا لە هەولێر دروستبوو لە نووسراوێکدا بۆ کەناڵێکى سەر بە پارتى دەڵێت، “ئەمە ژانی هەڵدانەوەی دۆسیەی پاڤیلۆنە ویستتان بیکەن بەدەستکەوت، بەس بەهای ئەو زەویە مووچەی 84 ساڵی هەموو پەرلەمانە!! هی کێیە!”.
نووسیویشیەتى، “بەس خەرجیی ئەم کەناڵە بەقەت مووچەی دوو مانگی هەموو پەرلەمانە! دەیان هەزار هێندەی مووچەی پەرلەمانتاران زەوی تاڵانکرا! منداڵی دەسەڵاتدارەکانتان، کەناڵ و بانک و رێکخراو و کۆمپانیا و بزنس و داروبەرد”.
عەلى حەمەساڵح باس لەوەشدەکات، هەموو رۆژێک 300 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دێت و داهات سفرە! فەرموو بە کام کۆمپانیا دەدرێت! قاچاخی و سەرانەی بازگەکان!
ئەو پەرلەمانتارە سەبارەت بە بوونى زەویش دەڵێت، “مەترێ زەویشم هەبوو لە سیتەک پێشکەشی ئێوەبێت”.