نێچیرڤان بارزانی: بەنیازنین پێکهێنانی حکومەت دوابخەین

نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، هیچ نیازێکیان نییە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دوابخەن، جەختیشیکردەوە، پشووەکانی جەژن کۆبوونەوەکانی دواخستووە.

 

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم رایگەیاند، گفتوگۆیەکی جددیی لەنێوان ئێمە و یەکێتی هەیە و بەهۆی نەورۆز و جەژنی رەمەزانەوە، کۆبوونەوەکان دواکەوتوون، بەڵام ئێمە لەسەر رێچکەیەکی راست دەڕۆین بۆ پێکهێنانی حکومەت.

ئاماژەی بەوەشکرد، دانووستانی نێوان یەکێتی و پارتی بۆ ئەوەیە بەزووترین کات حکومەت پێکبهێنین، نە لای ئێمە نە لای یەکێتی نیەتی ئەوە نییە پێکهێنانی حکومەت بۆ مانگی حەوت یان دوای هەڵبژاردنی عێراق دوابخرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

باسم عەوادی: محەمەد شیاع سودانی پێشوازی لە دیاریكردنی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكات

وتەبێژی حكومەتی عێراق رایدەگەیەنێت، سەرۆك وەزیرانی عێراق پێشوازی لە دیاریكردنی كاتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكات و پشتیوانی لە…
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ دەرگای تۆمارکردنی لایەنە سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرایەوە

ئەمڕۆ، جارێکی دیکە پرۆسەی تۆمارکردنی لایەنە سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرایەوە. جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی…
Total
0
Share