وادەی دابەشکردنی قەرەبووی خاوەن دووکانەکانی بازاڕی دارەسووتاوەکە ئاشکرادەکرێت

لێپرسراوى نووسینگەی قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو بڕی قەرەبووی خاوەن دووکانەکانی بازاڕی دارەسووتاوەکە دابەشدەکرێت.

عەتا محەمەد لێپرسراوى نووسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو لیژنەی هونەری قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی بازاڕی دارەسووتاوەکە دەستبەکاردەبێت، بەپێی ریزبەندیی خاوەن دووکانەکان بانگدەکرێن و بڕی قەرەبووەکەیان پێدەدرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بڕی قەرەبووی دووکانێک بۆ دووکانێکی دیکە جیاوازە، ئەمەش بەپێی ئەو خەمڵاندنانەی بۆ زیانەکانی کراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتی لەبارەی پۆستی پارێزگاری كەركوكەوە ڕێككەوتنی لەگەڵ پارتی هەیە و داوای ‏جێبەجێكردنی دەكات

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان داوای زیندووكردنەوەی خاڵێكی ڕێككەوتنەكەیان لە پارتی ‏دەكات، كە تایبەتە بە دانانی كاندیدێكی یەكێتی بۆ پۆستی…
Total
0
Share