شارەزایەکی کەشناسی رایدەگەیەنێت، گەرمای هاوینی ئەمساڵ مێژوویی دەبێت و یەکێک دەبێت لە هاوینە دەگمەنەکان.
شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەمساڵ، رێژەی بارانبارین کەمبوو و لە زۆرینەی ناوچەکان لە خوار ئاساییەوە بوو، تەنانەت لە بەشێکی ناوچەکانیش، وەرزێکی وشکمان بەڕێکردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەبەر ئەم هۆکارە، پێشبینیدەکرێت گەرمای هاوینی ئەمساڵ، گەرمایەکی مێژوویی و دەگمەن بێت.
وتیشی، لەم مانگە و مانگی داهاتووش، شەپۆلی بەهێزی گەرما نابینین، بەڵام لە مانگی شەشەوە، نزمەپاڵەپەستۆی گەرمی زەریای هیندی لە ناوچەکەمان چالاک دەبێت.