وەزارەتی دارایی: پێنجشەممە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بڵاویکردەوە، رۆژی پێنجشەممە مووچەی مانگی ئازاری مامۆستایانی گرێبەست لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.

لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی هەرێمدا هاتووە، رۆژی پێنجشەممە 10 ی نیسان، مووچەی مانگی ئازاری مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.

ئاشکراشیکرد، هەمان رۆژ مووچەی مانگی کانونی دووەم و شوباتی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.

جەختیشیکردەوە، دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share