نرخی زێڕ لە دابەزین بەردەوامە

لەدوای ئەو بەرزبوونەوەیەی لە چەند رۆژی رابردوودا بەخۆیەوە بینی، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا رووی لە نزمبوونەوە کردەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ سێ هەزار و چوار دۆلار دابەزی.

دابەزینی نرخی زێڕ، لەدوای کۆمەڵێک بڕیاری ئیدارەی ئەمریکا دێت سەبارەت بە زیادکردنی باجی گومرگی لەسەر زۆرینەی وڵاتانی جیهان.

بڕیارەکەی ترەمپ بووەتە هۆی زیان بۆ پشكی بەشێکی زۆر لە کۆمپانیاکان و بەو هۆیەوە خواست لەسەر ئەو کانزایە دابەزیوە و فرۆشتنی زیادیکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەوزاد شێخ کامیل: عێراق دەیەوێت دەروازە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان نەمێنن

بەڕێوەبەرى گشتیى بازرگانیى هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، عێراق دەیەوێت دەروازە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان نەمێنن و ئەقڵیەتی خۆی دەسەپێنێت. نەوزاد…
Total
0
Share