بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، دەستیانکردووە بە هەڵمەتێکی فراوان بۆ لێپرسینەوە لە یاساشکێنی و سەرپێچییەکانی هاتوچۆ.
هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەرایەتییەکە بە هەڵمەتێکی فراوان لەسەر ئاستی بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆی ناوشار (رۆژئاوا و رۆژهەڵات) هەروەها بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی بازگەکان، بە سەرپەرشتیی راستەوخۆی عەمید ئاسۆ محەمەد، بەڕێوەبەری هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لێپێچینەوە و لێپرسینەوە لە هەموو جۆرە یاساشکێنی سەرپێچییەکی هاتوچۆ دەکەن.
بەڕێوەبەرایەتییەکە داواش لە شۆفێران دەکات، پابەندی یاساکانی هاتوچۆ بن تا بەدووربن لە هەر لێپێچینەوەیەکی یاسایی و هاوکاربن لە نەهێشتنی دیاردە دزێوەکان و سەرپێچییەکان.