عەلی رەئوف نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، تا ئێستا چارەنووسی مووچەی مانگی سێی فەرمانبەران نادیارە و هیچ بڕیارێک بۆ دابەشکردنی نییە.
عەلی رەئوف بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لەگەڵ ئەوەی چەند جارێک بەڵێنمان پێدرا بە زووترین کات مووچەی مانگی سێی مامۆستایانی گرێبەست دابەشبکرێت، بەڵام هیچیان راست دەرنەچوون و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە و هیچ وادەیەکی راست بۆ دابەشکردنی دیارینەکراوە.
وتیشی، بەداخەوە لە عێراق مووچەی سەرجەم فەرمانبەران بە هەرێمی کوردستانیشەوە دابەشکراوە، بەڵام مووچەی مامۆستایانی گڕێبەست کە لە ئەستۆی حکومەتی هەرێمە و لەسەر داهاتی ناوخۆیە چارەنووسی بەو شێوەیەی لێهاتووە.