لەبارەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەستەوە روونكردنەوە دەدرێت

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست، روونكردنەوە لەبارەی دابەشكردنی مووچەی مانگی سێی مامۆستایانی گرێبەست دەدات و دەڵێت، ” تەنها فەرمانی خەرجكردنی پارەكە ماوە”.

عەلی رەئووف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، بۆ مووچەی مامۆستایانی گرێبەست چەكی بانكی ئامادەكراوە و تەنها فەرمانی خەرجكردنی پارەكەیان ماوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، وەزارەتی دارایی و ئابوری دەڵێت، “بەهۆی كەمیی نەختینە لە بانكەكان دابەشكردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دواكەوتووە و ئەو گرفتە چارەسەردەكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی وادەی تەواوبوونی یەکتربڕی (تۆفیق وەهبی) رادەگەیەنێت

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، یەکتربڕی تۆفیق وەھبی پێدەنێتە قۆناغێکی نوێوە. بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی کە وێنەیەکی دەست…
Total
0
Share