قوباد تاڵەبانی: پێویستە سوود لە ئەزموونی هیندستان و میسر و ئەرمینیا و وڵاتانی دیكەش وەربگرین

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران بە جیا لەگەڵ هەر یەكە لە رۆبین سۆگۆیان، باڵیۆزی ئەرمینیا لە عێراق و مەدان گۆپاڵ، كونسوڵی گشتیی هیندستان و ئەمیرە نەبیل، كونسوڵی بازرگانیی كۆماری عەرەبی میسر كۆبووەوە.

لەو كۆبوونەوانەدا كە رۆژی یەكشەممە بەڕێوەچوون، جێگری سەرۆك وەزیران سوپاسی هاوكارییەكانی وڵاتانی هیندستان و میسر و ئەرمینیای كرد بۆ سەركەوتنی كۆڕبەندیی نێودەوڵەتیی داهێنان و كارسازی لە سلێمانی و رایگەیاند، كۆڕبەندیی كارسازی و داهێنان دەتوانێت دەرگایەكی دیكە بەڕووی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئەو وڵاتانەدا بكاتەوە.

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشدا بۆ ئەوەی ئامانجی كۆڕبەندیی داهێنان و كارسازی بەدیبهێنین پێویستە سوود لە ئەزموونی هیندستان و میسر و ئەرمینیا و وڵاتانی دیكەش وەربگرین، بە تایبەتیش كوردستان لەڕووی پسپۆڕییەوە پێویستیی بە هاوكاریی ئەو وڵاتانە هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share