سەرۆکی دەزگای گشتیی کاروباری مین: خۆتان مەکەنە قوربانیی گژوگیای بەهارە

سەرۆکی دەزگای گشتیی کاروباری مین، رایگەیاند، “داوا لە هاوڵاتییان دەکەم خۆیان نەکەنە قوربانیی گژوگیای بەهارە”.

جەبار مستەفا، سەرۆکی دەزگای گشتیی کاروباری مین، رایگەیاند، “هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان بۆ کۆکردنەوەی گژوگیای بەهارە روو لە ناوچە مەترسیدارەکان مەکەن و گیانی خۆتان مەخەنە مەترسی، ئێمە لە دەزگای گشتیی کاروباری مین رۆژانە لەڕێگەی تیمەکانمانەوە بەو توانایەی هەمانە بەردەوامین لە پاککردنەوەی ناوچە پیسبووەکان”.

دەشڵێت، “بەهۆی زۆریی رووبەری پیسبوو بەمین و تەقەمەنی نەتواندراوە سەرجەم کێڵگە مینەکان پاکبکرێنەوە، بۆیە داواتان لێدەکەم خۆتان مەکەنە قوربانیی گژوگیای بەهارە”.

باس لەوەشدەکات، “بەپێی ئاماری ساڵانەی دەزگامان هۆکاری زۆری قوربانییانی مین و تەقەمەنی پەیڕەونەکردنی رێنماییەکانی دەزگای مینە لەلایەن هاوڵاتییان لەکاتی نزیکبوونەوەیان لە ناوچە مەترسیدارەکان بۆ کۆکردنەوەی گژوگیای بەهارە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share