ئامانج رەحیم: یەکێتی و پارتی لەبارەی دابەشکردنی پۆستەکان کۆدەبنەوە

ئامانج رەحیم رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی لەبارەی دابەشکردنی پۆستەکان ئەنجامدەدرێت.

ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند، بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم پێش ئەوەی لەسەر دابەشکردنی پۆستەکان قسەبکرێت، لەسەر رێککەوتننامەیەکی سیاسی هاوبەش لەنێوان یەکێتی و پارتی بەمەبەستی گەڵاڵەکردنی دیدگایەکی هاوبەشی نوێ بۆ فەرمانڕەوایەتی قسەکراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵای دانووستان ئەنجامدانی چەندین کۆبوونەوە و کۆبوونەوەیەکی لیژنەیەکی دیکەی لاوەکی بۆ داڕشتنەوەی ئەو دیدگا هاوبەشە، بڕیارە لە نزیکترین ماوەدا لەلایەن هەردوولاوە ئیمزا بکرێت ئەو رەشنووسەی ئامادەکراوە دەبێتە سەرچاوەیەک بۆ رێکەوتننامەیەکی سیاسی و دابەشکردنی پۆستەکان و بەرنامەی کاری کابینەی داهاتوو.

جەختیشیکردەوە، لەم چەند رۆژەی داهاتوودا یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە و گفتوگۆ لەبارەی قۆناغێکی نوێی رێکەوتنەکە دەکرێت، کە دابەشکردنی پۆستەکانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وێنە.. گردبوونەوەی کاسبکارانی کەرکوک دژی لابردنی عەرەبانە و کەپرەکانی بازاڕەکە

کاسبکارانی بازاڕی رەحیماوای کەرکوک بۆ ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر لابردنی عەرەبانە و کەپرەکانیان گردبوونەوەیان ئەنجامدا. کاسبکارانی گەڕەکی رەحیماوای کەرکوک…
زیاتر ببینە

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی: هەرێم و بەغداد ڕێكدەكەون
كۆمپانیایەكی بواری نەوت دادەمەزرێت

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت لە سێ بۆ چوار هەفتەی داهاتوودا گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی…
Total
0
Share