پاسپۆرتی هەولێر: سیستەمی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی بەردەستە و هاوڵاتییان دەتوانن نۆرە بگرن

پاسپۆرتی هەولێر ئاگادارییەکی ئاراستەی هوڵاتییان کرد و رایگەیاند، “سیستەمی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی بەردەستە و هاوڵاتییان دەتوانن لە چوار سەنتەری پارێزگاکە نۆرە بگرن”.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی هەولێر رایگەیاند، لە ئێستادا سیستەمی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی بەردەستە و هاوڵاتییان دەتوانن لە رێگای چوار نووسینگەی سنووری پارێزگای هەولێر نۆرە بگرن، ئەوانیش بریتین لە نووسینگەکانی، (نووسینگەی یەکی هەولێر، دووی هەولێر، پاسپۆرتی سۆران و پاسپۆرتی کۆیە).

ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە هاوڵاتییان لەکاتی سەردانیکردندا (کارتی بانکی یان ماستەر کارد یان ڤیزا کارتت)ـیان پێبێت، بە مەبەستی پێدانی بڕە پارەی رسومات کە 91 هەزار دینارە.

ئاماژەی بەوەشدا، دانانی نۆرە لەرێگای ئەپلیکەیشتنی (الجواز العراقی) ئەنجامدەدرێت و دەتوانرێت لە رێگای بەکارهێنانی مۆبایلەوە نۆرەگرتنەکە دابنرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share