تیمی نیشتمانی بۆ پڕۆژەی وزەی خاوێن رایگەیاند، 150 کۆمپانیای جیهانی ئامادەییان بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی وزەی خاوێن لە عێراقدا دەربڕیوە.
ئەمڕۆ شەممە، نەسیر کەریم، سەرۆکی تیمی نیشتمانی بۆ پڕۆژەی وزەی خاوێن رایگەیاند، تاوەکو ئێستا 150 کۆمپانیای جیهانی ئامادەییان دەربڕیوە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی تایبەت بە وزەی خاوێن لە عێراقدا، کە سەرجەم شارو شارۆچکەکانی عێراق دەگرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، تیمی نیشتمانی پلان بۆ جێبەجێکردنی چەندین پڕۆژەی وزەی خاوێن دادەنێت، کە سەرجەم شارو شارۆچکە و قەزاو ناحییەکانی عێراق دەگرێتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، پڕۆژەکانی وزەی خاوێن ئاستەنگی بۆ بودجەی عێراق دروستناکەن چونکە لە رێگای میکانیزمێکی گونجاوەوە جێبەجێدەکرێن و هەوڵی بەردەوام دەدەین تا وزەی خاوێن بگەیەنین بە هەموو هاوڵاتییەکی عێراق.