شاهۆ عوسمان: هەوڵدەدەین قەرەبووی زیانلێکەوتووانی ئاگرەکەی بازاڕی دارەسووتاوەکە بکەینەوە

جێگری پارێزگاری سلێمانی دەربارەی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی بازاڕی دارەسووتاوەکەی شاری سلێمانی رایگەیاند، “هەوڵی قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی دەدەین”.

شاهۆ عوسمان جێگری پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، لە هەوڵدا دەبین تا ئاسەوارەکانی سووتانی بازاڕی دارە سووتاوەکە بسڕینەوە و وەک پارێزگای سلێمانی خاوەندارێتی قەرەبووکردنەوەی دەکەین.

ئاماژەی بەوەشدا، هەوڵ دەدەین لە رێگای حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە قەرەبووی زیانلێکەوتووانی رووداوەکە بکەینەوە و لە داهاتووشدا هەنگاوەکانمان دەبینن.

دەشڵێت، “پارێزگای سلێمانی و هاوڵاتییانی، بەردەوام لە رووداوە دڵتەزێن و ناخۆشەکاندا هاوکاری یەکتریان کردووە و بەیەک دەست و دڵ پشتیوانییان لەیەکتر کردووە، بۆ ئەم رووداوەش هەمان هەڵوێست دەبینن”.

سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ، ئاگر لە بازاڕی دارەسووتاوەکەی شاری سلێمانی کەوتەوە و بەپێی زانیارییەکان، نزیکەی 150 دوکان سووتان.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share